zagros news agency

‎ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بودجەی بەرگریی ساڵی 2027 پەسەند کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە، بە زۆرینەیەکی کەم، وەشانی خۆی لە یاسای گەورەی بەرگری بۆ ساڵی دارایی 2027 پەسەند کرد، سەرەڕای ناڕەزایی دیموکراتەکان لەسەر نرخی بەرزی بودجەکە، بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ئێران و هەروەها ماددەیەک کە پەیوەندییە تەکنەلۆژییە سەربازییەکانی پێنتاگۆن و ئیسرائیل بەهێزتر دەکات.

یاسای «دەستپێشخەری مۆڵەتی بەرگری نیشتمانی» (NDAA) بۆ ساڵی 2027، بە 216 دەنگی موافق بەرامبەر 212 دەنگی دژ، پەسەند کرا. ئەم یاسایە گەورەترین بودجەی سەربازی لە مێژووی ئەمریکادا تەرخان دەکات کە بڕەکەی 1.15 تریلیۆن دۆلارە.

هەموو نوێنەرانی کۆماری، جگە لە حەوت کەس، دەنگی پشتیوانیان دا، لە کاتێکدا هەموو دیموکراتەکان، جگە لە شەش نوێنەر، دژی یاساکە دەنگیان دا.

دیموکراتەکان ڕەخنەیان لە بەرزبوونی بودجەی پێنتاگۆن گرت، بە تایبەتی لە کاتێکدا سەرۆک دۆنالد ترەمپ و کۆمارییەکان خەرجیی بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان کەم دەکەن. هەروەهابەردەوامبوونی شەڕ لەگەڵ ئێرانیان ڕەت کردەوە، چونکە بە پێی ڕاپرسییەکان، زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئەمریکا پشتیوانی لێ ناکەن. پێنتاگۆنیش لە دوا هەڵسەنگاندنی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا تێچووی ئەو شەڕە گەیشتووە بە 37.5 ملیار دۆلار.

لە بەرامبەردا، کۆمارییەکان دەڵێن ئەم بودجەیە بۆ پشتگیری لەسوپا، دابینکردنی سیستەمەکانی بەرگری، کڕینی چەک و کەلوپەلی نوێ، زیادکردنی مووچەی سەربازان تا ڕادەی 7% و دروستکردنی قەرەولگە و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خێزانەکانیان پێویستە.

هەروەها، ماددەیەکی ناو یاساکە کە هاوکاریی تەکنەلۆژیی سەربازی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان دەکات، هۆکاری نیگەرانیی دیموکراتەکان بوو. ئەوان دەڵێن لە دوای شەڕی غەززە، بە تایبەتی لە نێوان لایەنگرانی ڕاستەوخۆی چەپ لە ئەمریکا، بانگەشە بۆ کەمکردنەوەی پشتگیریی واشنگتۆن بۆ ئیسرائیل زیاتر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆنی تایلەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان

سەڵاح

دۆلار زیاتر دابەزی

یاسین