لە یاری ئاگرینی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانسیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری تۆتنهامی کرد.
لە ئەنجامدا تۆتنهامی خاوەن یاریگای شوککرد و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.
هەر لە تایمی یەکەمدا سپێرز گۆرزی خۆیان وەشاند و کاتێک توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 13 و 20 لە ڕێگەی یاریزان جەیمس مادیسون تۆماربکات، دوای ئەوە هەردوو لا بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان،بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.
لە تایمی دووەم، هەردوو لا بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و لە خولەکی 52 جارێکی تر تۆتنهامی تۆڕی گۆڵی مانسیتی لە ڕێگەی پێدرۆ پورۆ هەژاندەوە، یانەکان چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد تا ئەنجامەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت،
لە خولەکی سێی زیادکراودا بێرنان جۆنسون گۆڵی چوارەم و دڵنیایی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی تۆتنهام هاتە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ، مانسیتیش زیاتر لە پێشەنگ دوورکەوتەوە و لە پلەی دووەم دێت بە 23 خاڵ.