zagros news agency

عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە نرخی 5 ملیۆن دینار دەخاتە بازاڕ

 

دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا خستنەبازاڕی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕاگەیاند، کە نرخەکەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێ دەکات.

قوسەی عەلی کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئێستا پرۆژەکە گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو، بەوپێیەی ڕێژەی تەواوبوونی ژێرخانەکەی لەسەدا 90ی تێپەڕاندووە”، ڕاشیگەیاند، ” پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبا ساڵی داهاتوو بەجۆرە جیاوازییەکانەوە دەست پێ دەکات”.

قوسەی عەلی کەریم گوتیشی: “توانای بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە مانگانە نزیکەی (2000) ئۆتۆمبێل دەبێت، واتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا، بە قۆناغیش دەبێت، بەو پێیەی قۆناغی یەکەم پرۆسەی کۆکردنەوە لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا قۆناغی دووەم دەبێتە خۆجێیکردنی تەواوی پیشەسازییەکە و لەگەڵ مۆدێلی جیاواز کە ژمارەیان تا 7 مۆدێل دەبێت”. ڕوونیشی کردەوە، وێستگەی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان، بۆ ئەوەی ئەوەی شۆفێران بتوانن دەستیان پێ بگات و ئۆتۆمبێلەکەیانڕابگرن لە ئەگەر تەواو بوونی بارگاوییەکەی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گەرەنتییەکی گشتگیر بۆ ماوەی ساڵێک هەیە بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان، کە نرخەکانیان لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەست پێ دەکات” ئاماژەی بەوەش کرد، “خزمەتگوزاری فرۆشتنی قیست بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەبێت کە ئارەزووی دەکەن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیار درا مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج بکرێت

سەڵاح

حکوومەت زیاتر لە 135 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش کردووە

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس، دیوی پشته‌وه‌ی دیداری سه‌رۆك بارزانی و شاندی ئیمرالی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح