zagros news agency

پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا، ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (1,332,186,821) دینار لەسەر ڕێژەکانی (15٪) و (100٪)ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێکردن و تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر.

ناوی پڕۆژەکان:

– پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی مەریوان، کەرتی 8ی حەسارۆک.

– قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام لە کۆمەڵگەی کۆگاکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش.

– نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لە تەنیشت قوتابخانەکانی مەهاباد، قەرەقۆینلۆ، سوڵتان موزەفەر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ.

– جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک شەقام لە قەرەبووی تۆبزاوە.

– جێبەجێکردنی پلانی پڕۆژەکانی ماستەرپلانی هەولێر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح

ڕەوشی دڵتەزێنی ئاوارە درووزییەکانی سوەیدا؛ ماڵەکانیان تاڵان کراوە و کچ و ژنەکانیان ڕفێندراون

یاسین

دوای گۆڕانی کەش و هەوا و خۆڵبارینەوە (٤١) هاوڵاتی بەهۆی هەناسە تەنگیەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

سەڵاح