zagros news agency

ئەمریکا لە دانووستانی وڵاتانی ئەوروپا و ئێراندا بەشدار نابێت

 

مەتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی ئەورووپاییدا لە ژنێڤ بەشدار نابێت.

میلەر گوتی: ئەمریکا لە پەیوەندی و هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ سێ وڵاتە ئەورووپاییەکەی ناو ڕیککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن ئەو وڵاتە پابەند بکەن بە جێبەجێکردنی بەڵێنە ئەتۆمییەکانی خۆی.

پێشتر ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەم دانوستانانە بە بەشداریی جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئێران، بریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا بەڕێوە دەچێت و تێیدا کۆمەڵێک پرسی دوولایەنە و ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ.

بڕیارە ئێنریکێ مۆرا، جێگری سکرتێری گشتیی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دانوستانانەدا بەشدار دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆدریگۆ بڕیارێکی نوێ دەدات

یاسین

زیادبوونی دڵەڕاوکێکەری تووشبوون و مردن بە ئەنفلۆنزای لە یەزد و هۆرمۆزگان

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە دەخرێتەروو

یاسین