ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧- ١١ – ٢٠٢٤
کەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی تر تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری باران بارینی پچر پچری هەیە , لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی رووی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتای دێت , ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( ١٠ – ٢٠ ) کم/ک .
ئاراستەی با / لەگۆراندایە .
مەوداى بینین / لەنێوان ( ٩– ١٠ ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (٧-٩) کم دەبێت.
سبەی پێنجشەممە ٢٨- ١١ – ٢٠٢٤
کەش/ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت , نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت .
پلەکانی گەرما / نزمترین پلە نزم دەبێتەوە وە بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( ١٠ – ١٥ ) کم/ک
ئاراستەی با / لەگۆراندایە .
مەوداى بینین / لەنێوان ( ٩ – ١٠ ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى ٢٧- ١١- ٤ ٢٠٢