zagros news agency

سەربازێکی بەریتانیایی به سیخوڕی‌کردن بۆ ئێران مەحکوم کرا

دادگایەکی لەندەن سەربازێکی بەریتانیایی بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئێڕان بە تاوان بار ناسی.
ئەم سەربازی لە کاتی ڕاگردن لە بەندیخانە داوای لە کاربەدەستانی ئێران کردووە یارمەتیی بدەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ” سکای نیوز” “دانیەل عابد خەلیفە” سەربازی پێشووی سوپای بەرتیانیا لە دایکەوە ئێرانیە و رۆژی پێنجشەممۆ لە دادگەی “ڤۆلویچ” لە لەندەن بە تۆمەتی سیخوری بۆ کۆامری ئیسلامی بە تاوانبار ناسرا و دادوەر سزای زیندانی بۆ دیاری کرد.
دانیەل خەلیفەی ٢٣ ساڵی دوای پێوەندی‌گرتن بە کاربەدەستانی ئێرانی لە لەندن لە یەکێک لە بنکە سەربازیکەنای سواپی ئامریکا بووە و لە بەرانبەر دەستبەکاربوونیدا ١٥٠٠ پاوەن و دواتر ١٠٠٠ پاوەنی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٢٣ بە هۆی دانانی تەقەمەنیی تەزویر لە بنکەیکی سەربازیی بەرتیانیا دەستگیر کراوە.
ئەم سەربازە دواتر توانیویەتی لە خۆرئاوای لەندەن لە زیندان رابکات و جارێکی دیکە بە دەست پۆلیسی دژە تیرۆری ئەم وڵاتە دەستگیر کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێكی پێشووی  ئه‌مه‌ریكا: سه‌ردانی پوتین بۆ كۆریای باكوور گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌

سەڵاح

کۆمیسیۆن: لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان پێکدێت

سەڵاح

ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە؛ جەخت لە کۆتاییهێنانی شەڕ دەکرێتەوە

یاسین