zagros news agency

زانایان هۆشداری دەدەن: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما مەترسی لەسەر تەندروستیی درێژخایەنی مرۆڤ دروست دەکات

 

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پێوانەیی پلەکانی گەرما، خەڵک کەمتر وەرزش و جووڵە دەکەن. ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە و پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی پێشوەختی ٤٧٠ بۆ ٧٠٠ هەزار کەس لە ساڵدا تا ساڵی ٢٠٥٠.
بۆ بەردەوامبوون لەسەر وەرزشکردن و پاراستنی تەندروستی بەبێ تووشبوون بە جەڵتەی گەرما (Heatstroke)، توێژەران ئەم ستراتیژیانە پێشنیاز دەکەن:
١. وەرزشکردن لە کاتە فێنکەکاندا
– باشترین گۆڕانکاری ئەوەیە کە بەیانیانی زوو یان ئێواران وەرزش بکەیت.
-هەمیشە ئەو شوێنانە هەڵبژێرە کە سێبەرن، چونکە جیاوازیی پلەی گەرمای نێوان بەركەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر و سێبەر دەگاتە ١٢ بۆ ١٥ پلەی سیلیزی.
٢. پشکنینی ڕێژەی شێ (Humidity)
– جەستە لە ڕێگەی ئارەقکردنەوە و مژینی لە لایەن هەواوە خۆی فێنک دەکاتەوە، بەڵام لە کاتی بەرزبوونی شێدا، هەوا ناتوانێت ئارەقەکە بمژێت و پڕۆسەی فێنکبوونەوەی جەستە پەککەوێت.
– نەبوونی با و ڕەوتی هەوا لە شوێنە داخراوەکاندا مەترسیی شڵەژانی گەرمی (Heat stress) زیاتر دەکات.
٣. کورتکردنەوەی کاتی وەرزش و کەمکردنەوەی قورسییەکەی
– لە ڕۆژە زۆر گەرمەکاندا کاتی وەرزشەکەت کەم بکەرەوە و کاتی پشووەکانت زیاد بکە.
– لە کاتی پشووەکاندا بچۆره ناو ژینگەیەکی فێنک (ژووری فێنککراوە بە سپلیت یان سێبەرێک کە پانکە و ئاوی ساردی لێبێت).
٤. فێنککردنەوەی زیرەکانە (Cool down)
– زەرفی بەفر (Ice packs) کاریگەرییەکی کەمی هەیە چونکە تەنیا بەشێکی بچوکی پێست دەگرێتەوە.
– جێگرەوەی باشتر: نقومکردنی دەست و قۆڵەکان لەناو ئاوی سارددا، یان ڕشتنی ئاو بەسەر جەستەدا، چونکە مژینی ئەو ئاوە لەسەر پێست هەمان کاری ئارەقکردنەوە بێ ماندووبوون بۆ جەستە دەکات. هەروەها خاولییەکی تەڕ و سارد لەسەر قۆڵ و قاچەکانت دابنێ.
٥. پێش-فێنککردنەوە (Pre-cooling)
– پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە بۆ ناو گەرماکە، کەمێک پلەی گەرمای ناوەوەی جەستەت دابەزێنە (بۆ نموونە لە ڕێگەی خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد یان ئاوی شێوە بەستوو/Ice slurry)؛ ئەمە وەک بەرگرییەک و کاتێکی زیاترت پێدەدات پێش ئەوەی گەرماکە بگاتە قۆناغی مەترسیدار.
٦. ڕێگە بدە جەستەت ڕابێت (Acclimatisation)
– ئەگەر بە شێوازێکی پلەبەندی لە ماوەی ٧ بۆ ١٤ ڕۆژدا لەناو گەرمادا وەرزش بکەیت، جەستەت ڕادێت؛ ڕێژەی ئارەقکردنەت زیاد دەکات، قەبارەی پلازمای خوێنت بەرز دەبێتەوە و جەستەت باشتر خوێن بۆ ماسولکەکان دەنێرێت. بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەک لە گەرما دووربکەویتەوە، ئەم ڕاهاتنە بە خێرایی لەدەست دەدەیت.
٧. بزانی کەی دەوەستیت
-وەرزشوانە پیشەگەرەکان زیاتر لە خەڵکی ئاسایی لەبەردەم مەترسیی جەڵتەی گەرمادان، چونکە ئەوان ڕاهاتوون لەسەر بەزاندنی سنووری بایۆلۆژیی خۆیان.
– هەمیشە گوێ لە جەستەت بگرە؛ ئەگەر نیشانەکانی وەک: گێژبوون، هێڵنجدان، ماندوێتی توند، یان لێدانی خێرای دڵت تێدا دەرکەوت، دەستبەجێ وەرزشەکە ڕابگرە و جەستەت فێنک بکەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بە زەحمەت سێ خاڵی لە بەلجیکا وەرگرت

یاسین

حزبوڵڵا هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئیسرائیل

jangawar

تورکیا لەدۆزینەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆمار یارمەتیی ئێرانی دا

یاسین