ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی رابردو بەرزبونەوەیەکى کەمى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (72) دۆلار و (18) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 34 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (31) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 31 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی سەرۆک‌کۆماری فەرەنسای دایەوە

سەڵاح

خۆپیشاندان له‌ پارێزگایه‌كی عێراق به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح