zagros news agency

بایدن پێش کۆتایی هاتنی خولەکەی بەبڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکرانیا دەکات

جۆو بایدن پێش کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتییەکەی، پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 725 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمەریکا بۆ پشتگیریکردنی کیێڤ.

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پاکێجە نوێیەکە کەرەستەی سەربازی جۆراوجۆری تێدایە، لەوانەش بڕێکی زۆر تەقەمەنی و تۆپ و مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی.

سولیڤان باسی لەوەش کرد، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕێنمایی وەرگرتووە بۆ خێراکردنی پرۆسەی گەیاندنی ئەم پاکیجەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا.

سولیڤان پلانێکی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد، کە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 1ـی 2025، سەدان هەزار تۆپ و هەزاران مووشەکی زیادە ڕادەستی ئۆکرانیا دەکەن، هەروەها ئیدارەی ئەمەریکا بڕیاری داوە مینیش بداتە کیێڤ.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا، “هاوکارییە ئەمنییەکان بریتین لە دابین کردنی بەرگری ئاسمانی، تەقەمەنی بۆ سیستەمی مووشەکی و تۆپ و چەکی دژە تانک.

لە سەرەتای دەست پێ کردنی شەڕ لە شوباتی 2022ەوە، ئۆکرانیا زیاتر لە 60 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ تەرخانکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆن‌ کێربی: ناتوانین هێرشی ئێران بۆ سەر ئەمریکا پێشبینی بکەین

سەڵاح

به‌وێنه‌… سه‌دا 73 رێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو بووه‌، قۆناغی دووه‌م كاری تێدا ده‌كرێت

سەڵاح

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی ڕادەستی تیمی هەژماری من کرد

یاسین