ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەرباری دۆخی سووریا دەکات
لەسەر داوای حکوومەتی سووریا و بە پاڵپشتی هەریەک لە مۆزەمبیق، سیرالیۆن و جەزائیر، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەپەلە سەبارەت بە دۆخی سووریا کۆ ببێتەوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، حکوومەتی سووریا لەم کۆبوونەوەیەدا داوادەکات؛ ئەنجومەنی ئاسایش سەرکۆنەی گروپەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەتی تەحریرولشام بکەن و وەک گروپێکی ترۆریستی بیاناسێنن.