ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان  بڵاوی‌کردەوە؛ بەهۆی هێرشی گروپەچەکدارەکانەوە بۆسەر حەلەب و حەما لەچەند رۆژی رابردوودا ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوارەبوون.

نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا باس دڵێت، لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا و بە دیاریکراوی لەدوای ٢٨ ی مانگی ڕابردووەوە، ٤٨ هەزار کەس بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سووریاوە ئاوارەبوون و ئەم ژمارەیەش بەردەوام ڕووی لە هەڵکشانە.

نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەمەش کردووە؛ سەرباری ئاوارەبوونی نزیکەی ٥٠ هەزار کەس، لەچەند رۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٤٤ هاووڵاتی سڤیل لەباکووری رۆژئاوای سووریا کوژراون ولەم ژمارەیە١٢ کەسیان منداڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

سەرۆكی حكومەت بەنداوی (گۆمەسپان)ی کردەوە و بەردی بناخەی جووتسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی دانا

سەڵاح

حکومەتی فەرەنسا دەستی لەکار کێشایەوە

سەڵاح