zagros news agency

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تۆتنهامی خاوەن یاریگا هێنا

لە یاری بەهێزی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی کرد.

 

لە ئەنجامدا شین پۆشەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکست بە خاوەن یاریگا بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا، تۆتنهام دەستپێشخەری کردو و دوو گۆڵی خێرایی لە خولەکەکانی 5 و 11 لەڕێگەی یاریزانان دۆمینیک سولانکێ و کولوسڤسکی تۆمارکرد،

بەڵام لە خولەکی 17دا چێڵسی لە ڕێگەی جادون سانچۆ ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، چێڵسی باشتر گەڕایەوە نێو یاریگا و هێرشەکانی چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی خاوەن یاریگا، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و پالمەر لە خولەکی 61 بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە،

دوای ئەوەش چێڵسی دوو گۆڵی تر لە ڕێگەی ئینزۆ فێرناندێز و پالمەر بە لێدانی سزا لە خولەکەکانی 73 و 84 تۆمارکرد، هەرچەندە سۆن لە خولەکی شەشی زیادکراودا گۆڵێکی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد، بەڵام نەبووە فریادڕەس و سەرەنجام یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، چێڵسی پێگەی خۆی لە دووەمی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ، تۆتنهامیش 20 خاڵی هەیە و لە پلەی 11 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی: گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بڕیارێکی عێراقی بوو

سەڵاح

کێشەکانی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەگەنە لوتکە

یاسین

بازدانی نرخی زێڕ و زیو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح