zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامە، لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وائیل بن ناسر ئەلمبارەک وەزیری کاروباری شارەوانییەکان و کشتوکاڵی بەحرەین ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا .

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

لوبنان داوا لە عێراق دەکات گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ بکاتەوە

سەڵاح

لالیگا.. ریال مەدرید سەرەڕای بوون بە پاڵەوان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

یاسین