zagros news agency

ئەردۆغان: ناوچەکە لەبەرانبەر وەرچەرخانێکی خێرا دایە

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، بەشار ئەسەد بووە هۆی کوژرانی نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی و وێرانبوونی زۆربەی پارێزگاکان و 12 ملیۆن هاووڵاتیش دەربەدەر بوون.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: دوای 61 ساڵ حوکمی بەعسی دیکتاتۆر کە لەرێگەی خوێن، ستەم، فشار و زۆرداریی خۆی ڕاگرتبوو، بە تەواوی لەناوچوو.
ئەردۆغان گوتی: رژێمی پێشووی سووریا تەواوی بانگەوازەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا ڕەت کردەوە.
“ناوچەکەمان لە خاڵی وەرچەرخان دایە و ڕووداوی گرنگ روودەدەن، لە سووریای دراوسیمان شەڕی بەردەوامی 13 ساڵەی ڕابردوو رۆژی دووشەممە چووە ڕەهەندێکی دیکەوە. حەلەب، حەما، حەمس و لە کۆتاییشدا شام کەوتە دەست خاوەنە رەسەنەکانییانەوە و دوای 61 ساڵ حوکمی بەعسی دیکتاتۆر کە لە رێگەی خوێن، ستەم، فشار و زۆرداریی لەسەر پێ بوو، بە تەواوی لەنێوچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى: دەبێ هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌

سەڵاح

په‌یامێك له‌ پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی ساڵه‌وه‌

سەڵاح