zagros news agency

بلینکن سەردانی تورکیا دەکات

ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی‌کردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
تەوەری سەرەکی سەردانەکەی بلینکن دۆخی سووریا و پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و سوپای نیشتمانیی سووریای لە منبج و ئاییندەی سیاسیی ئەم وڵاتە دەبێت.
ئاییندەی حکوومەتی سووریا و پەیوەندییەکان بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکان دەبێت.
ئەم سەردانەی بلینکن دوای ئەوە دێت، رۆژی ڕابردوو ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، لە هەستیاریی تورکیا تێدەگەن بەڵام دژی هێرشکردنە سەر هەسەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین

بەربژێرەکێ پارتی : خزمەتكرنا كوردستانێ و پارێزگەها دهۆکێ دێ ئەركێ مەیێ سەرەكی بیت

یاسین