ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێی ڕاگەیێندرا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرە فەرەنسییەکەی ئاشکراکرد، کە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە.
لە یاریی ریال مەدرید و ئاتالانتای ئیتاڵی، لە گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگدا، کە یانە ئیسپانییەکە 3-2 بردییەوە، کیلیان ئێمباپێ دوای ئەوەی گۆڵی یەکەمی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، تووشی پێکان بوو، و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکەی بەهۆی ئەو پێکانەوە راگەیاند و دووپاتیکردەوە “ئێمباپێ 10 رۆژ بەهۆی پێکانەکەیەوە دووردەکەوێتەوە”.
لەو بڵاوکراوەیەی ریال مەدریددا هاتووە “دوای ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن پزیشکانی ریال مەدریدەوە بۆ کیلیان ئێمباپێی ئەنجام دران، دەرکەوت کە یاریزانکە تووشی پێکان بووە لە رانی  چەپیدا”.
هەروەها تێیدا هاتووە “کیلیان ئێمباپێ بەئەگەری زۆرەوە 10 رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و پێویستی بەو ماوەیە هەیە بۆ گەڕانەوە دەستکردنەوە بە یاریکردن”.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە کیلیان ئێمباپێ بەشداری لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ ناکات، بەڵام 100٪ دیارنییە ئایا دەتوانێت بەشداری لە یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکاندا بکات یان نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی : پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە هەیە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

یاسین

عێراق نیوەی وڵاتی چین کۆلێژی دەرمانسازیی هەیە

سەڵاح