zagros news agency

سێ وڵاتی ئەرووپایی داوای سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران دەکەن


نوێنەرانی وڵاتانی بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایانگەیاندووە، ئەگەر ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی کەم نەکاتەوە، میکانیزمی “ماشه” نێو ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە بەگەڕ دەخەن کە بەپێی ئەو میکانیزمە هەموو سزا نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران دەخرێنە باری جێبەجێکردنەوە.
ئەم سێ وڵاتە ئەورووپاییە جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئامادەن بۆ پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هەموو ڕێکارێک لەوانە چالاکردنی میکانیزمی ماشەی نێو ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی٢٠١٥ بگرنە بەر.
لە بەرانبەردا ئەمێرسەعید ئێرەڤانی، نوێنەی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لەم وڵاتە ئەورووپاییانە کردووە، سیاسەتی بێکەڵک و شکستخواردووی گوشار بەلاوە بنێن و باوەش بۆ دیپلۆماسی بکەنەوە و متمانەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەم بنبەستەی ئێستا بگەڕێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ ده‌ستدا

سەڵاح

لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

کەشىناسی هەرێم: شەپۆڵی باران  و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت

سەڵاح