zagros news agency

بلینکن: ده‌مانه‌وێت حکومەتە کاتییەکە سوریا چەکە کیمیاییەکان بدۆزێتەوە و لە ناوییان ببات

دوابەدوای گفتوگۆکانیان لە ئەنکەرە، دوێنێ هەینی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی، حکومەتە کاتییەکە چەکە کیمیاییەکانی ڕژێمەکەی پێشووی سوریا بدۆزێتەوە و بە شێوەیەکی گونجاو لە ناوییان ببات، وتیشی، ئەمەریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکی بەرفراوانی هاوبەشییان هەیە لەسەر ئەوەی کە ئارەزوو دەکەن لە حکومەتە نوێیەکەی سوریادا بیبینن.

بلینکن لە ماوەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی هاکان فیداندا وتی، هه‌ردوو وڵات حکومەتێکی کاتی نوێی سوریایان دەوێت کە ” گشتگیر بێت و خێڵاویی نەبێت، حکومەتێک بێت کە مافی کەمینەکان و ژن بپارێزێت، حکومەتێک کە دامودەزگاکانی دەوڵەت بپارێزێت و خزمەتی خەڵکەکەی بکات.”

بلینکن وتی دوو وڵاتەکە دەیانەوێت حکومەتە کاتییەکە چەکە کیمیاییەکانی ڕژێمەکەی پێشووی سوریا بدۆزێتەوە و بە شێوەیەکی گونجاو لە ناوییان ببات. وتی نایەوێت سوریا ببێتە مەترسی بۆ سەر دراوسێکانی و دەیەوێت سەرکردایەتییە کاتییەکە هەر هاوپەیمانییەک لەگەڵ گروپە توندڕەوەکاندا ڕەت بکاتەوە.

بلینکن و فیدان باسییان لە گرنگی بەردەوامیدان بە هەوڵەکان کردەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گروپی تیرۆریستی داعش.

بلینکن وتی ” وڵاتەکانمان ماندونەناسانە کارییان کرد و شتی زۆرییان کرد بۆ دڵنیابوونەوە لە لە ناوبردنی خەلافەتەکە. زۆر گرنگیشە بەردەوام بین لەو هەوڵانە.”

ڕۆژی پێنجشەممە بلینکن لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆبووەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر وتی بلینکن و ئەردۆغان تاوتوێی ” هاریکارییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کردووە لە ناوچەکەدا و هەروەها تاوتوێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکەیان کردووە لە پشتیوانیکردنی گواستنەوەی سیاسی دەسەڵات لە سوریا بۆ حکومەتێکی گشتگیر.”

VOA

هەواڵی پەیوەندیدار

هاکان فیدان ناڕەزایەتیی تورکیای گەیاندە ئێران

یاسین

وەزارەتی ناوخۆ: پێدانی ڤیزای عێراق تەنیا دوای وردبینیی ئەمنی و هەواڵگری دەبێت

سەڵاح

ئەحمەد شەرع: واشنتن دەتوانێت کوردەکان تێکەڵی سوپای سووریا بکاتەوە

سەڵاح