ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سلێمانی.. ئه‌و بكوژانه‌ی هاووڵاتییەكیان كوشت و خستبوویانه‌ سه‌ندوقی ئۆتۆمبیل، دەستگیر كران

بكوژانی ئەو هاووڵاتییەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو تەرمەكەی لەنێو سندووقی ئۆتۆمبێلەكەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، دەستگیر كران.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: ڕۆژی 11ی ئەم مانگە تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ئومێد عەلی مستەفا) لەناو ئوتۆمبێلەکەی خۆیدا لەسەر رێگای (عەربەت-سلێمانی) دۆزرایەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان دەستیان پێ کرد.

راشیگەیاند: دوای رووداوەكە شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان کران و توانرا لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ی، ک، ن) تەمەن 22 ساڵ و هاوکارەكەی بە ناوی (ز، ج، ح) تەمەن 31 ساڵ لە سلێمانی دەستگیر بکرێن.

هەروەها رایگەیاند: دوای دەستگیرکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان دانا و دەرکەوت تۆمەتباری سەرەکی بە چەکی جۆری دەمانچە بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی (گڵەزەردە) هاووڵاتییەکە دەکوژێت، دواتر تەرمەکە دەکاتە ناو سندووقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر رێگای (سلێمانی-عەربەت) ئۆتۆمبێلەکە بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 406 لە یاسای سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

كوژراوەكە تەمەنی 45 ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بووە و ماوەیەكیشە پیشەی شوفێری تەكسی كردووە.

كەسوكارەكەی ده‌ڵێن، گرفتیان لەگەڵ هیچ كەسێك نییە، بۆیە گومانیان لە كەس نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

ئه‌مه‌ریكا: پاڵپشتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح ناکەین

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی نیۆکاسل لیڤەرپوولی ڕاگرت و چێڵسیش بردیەوە

sirwan