ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە پریمەرلیگی ئینگلتەڕادا،دێربی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت

سبەی یەکشەممە لەگەڕی شانزەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی کاتژمێر 7:30 بە کاتی هەرێمی کوردستان یانەی مانچستەر ستی لەنێو یاریگای “ئیتیحاد” دا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەکات و شەڕی سێ خاڵی یاریەکه بەرامبەر یەکتری بەرپا دەکەن
ئەم یاریە دەبێتە یاری ژمارە 194 لەمێژووی دێربی مانچستەر لە گشت پاڵەوانەتیەکان،لەکۆی 193 یاری ڕابردوودا مان سیتی براوەی 61 یاری بووە مان یونایتدیش لە 78 یاریدا براوە بووە 54 یاری نێوانیان بە یەکسان بوون کۆتایی هاتووە،کۆتا یاری نێوانیشیان لە جامی قەڵغانی ئینگلتەڕا بووە و مان سیتی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە ناوچەی سزا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
مان سیتی لەم وەرزەدا حاڵی خراپە و داد و نادادیەتی بۆ بردنەوە و لەکۆی 15 یاری لەم وەزەی پریمەرلیگ خاوەنی 8 بردنەوەیە و 4 دۆڕان و 3 یەکسان بوونی هەیە و خاوەنی خاڵە27 پلەی چوارەمی خولەکەی گرتووە و پێویستی بە بردنەوەیە تا بتوانێت بێتەوە نێو ڕکابەریە سەرسەختەکەی یانە کانی تر
هەرچی یانەی مان یونایتدە
لەم وەرزەدا لە باردۆخێکی خراپ دایە ئاستی یانەکە لەهەڵکشان و داکشانە و تیپەکە دوای هاتنی ڕۆبن ئامۆریم،نەیتوانیوە بگەڕێتەوە ڕێچکەی سەرکەوتنی بەردەوام و کۆتا دوو یاری خۆی لەخولەکە دۆڕاندوە، شەیتانە سورەکان لە ڕیزبەندی ئەم وەرزەی خولەکە لە پلەی 13 ن و 6دۆڕان و 4 یەکسان بوونیان هەیە و 5 بردنەوەیان هەیە ،لەم یاریەدا بردنەوە تاکە ڕێگەی تیپەکەی بۆ نزیک بوونەوە لەیانەکانی پێشەنگی خولەکە

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

یونایتد بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵەکانی

یاسین

بەهای تومەن لە دابەزینە

یاسین

سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه‌

سەڵاح