لە یارییەکانی هەفتەی 14ـی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ماینز.
لە ئەنجامیشدا ماينزی خاوەن یاریگا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بایرن بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا، لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، بەڵام لە خولەکی 41 یانەی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی لی جای سۆنگ پێشکەوت و یارییەکەش بەو تاکە گۆڵە مایەوە.
لە تایمی دووەم، یانەی بایرن باشتر گەڕایەوە نێو یاریگا و بە هێرشبردن دەستیپێکرد، بەڵام ماينزی خاوەن یاریگا بە پێچەوانەوە گۆڵی دووەمی لەڕێگەی سۆنگ تۆمارکرد،
هەرچەندە لە کۆتاییەکانی یارییەکە و لە خولەکی 87دا یاریزان سانێ ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە یاریێکی تری خولی ئەڵمانیا، بایەر لیڤەرکوزن بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە ئۆگسبۆرگ هێنا.
گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 14 و40 دا لە تایمی یەکەمدا لەڕێگەی یاریزانان مارتین و فلوریان وێرتز تۆمارکرد.
بەم ئەنجامانە، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پێشەنگدا مایەوە و لیڤەرکوزنیش بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە.