zagros news agency

لە ئێران سەرما و کەمبوونی وزە بەشێکی زۆری خوێندنگەکانی داخست

بە هۆی شەپۆلی سەرما و کەمبوونی سووتەمەنی و کارەبا لە پازدە پارێزگای ئێران هەموو قوتابخانە و ناوەندی پەروەردە و خوێندن داخران.
حکوومەتی ئێران ڕایگەیاندووە ئەم بڕیارە بە مبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە دراوە.
سەرۆککۆماری ئێرانت داوای لە هاووڵاتیان کرد گەرمای نیو ماڵەکانیان دوو پلەی سەدی دابەزێنن بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێت بڕێکی زۆر سووتەمەنی پاشکەوت بکات.
جیا لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە پارێزگاکانی تاران، ئازەربایجان ، ئەردەبێل، هەرسێ پارێزگای خۆراسانی باکوور و ڕەزەوی و باشوور، زەنجان، قەزوێن، سمنان، گوڵستان و مازەندەران ڕۆژی یەکشەممە بە هۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، قوتابخانەکانیان داخست.
حکوومەتی ئێران ڕایگەیاندووە ئامانجیان کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەیە بۆ ئەوەی بتوانن سووتەمەنی و کارەبا بۆ یەکەکانی نشتەجێبوون دابین بکەن. سەرۆککۆمار پزیشكیان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ناو ماڵی خۆیدا گیراوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات گەرمای ناو ماڵەکانیان دوو پلە دابەزێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێک ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات

یاسین

سوپای ئەمریکا: پێنج درۆنی هەڵدراوی حوسیانمان لە دەریای سوور تێکشکاند

یاسین

وتاری سەرۆك بارزانی لە كەرنەڤاڵی جەماوەری هەولێر

یاسین