zagros news agency

پرێمەرلیگ.. چێڵسی لە ستامفۆرد سەرکەوتنێکى گرنگی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی گەڕی 16ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی برێنتفۆرد بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شین پۆشەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام تا لە کۆتاییەکانی ئەو تایمە و لە خولەکی 43 یاریزان کوکورێلا گۆڵێکی بۆ چێڵسی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، یانەی برێنتفۆرد چوار گۆڕانکاری بە یاریزانەکانی کرد، بەڵام لە خولەکی 80دا نیکۆلاس جاکسۆن گۆڵی دووەمی بلۆزی تۆمارکرد،

برێنتفۆرد بەمە نەوەستا و هەوڵەکانیان چڕکردەوە تا لە دوا خولەکی کاتی یاسایی ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک لەڕێگەی برایان کەمکردەوە و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، برێنتفۆردیش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 11 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر دەكات

سەڵاح

چاڵ و شکستی هەردوو شەقامی کەرکوک و گوێڕ چاک دەکرێنەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

یاسین