zagros news agency

گێزەر یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات

گێزەر چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەک کەمکردنەوەی هەوکردن و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” اليوم السابع” دا باس لەوە دەکات کە گێزەر رێگری لە نەخۆشییەکانی چاو دەکات کە پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە، وەک تێکچوونی چاو ئەمەش بە دیارترین سوودەکانی دادەندرێت جگە لەمەش یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی ڤیتامین A لە جەستەدا، کە زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، بەتایبەتی لە وەرزی سەرما و ئەنفلۆنزادا، ڤیتامینA یارمەتی جەستەمان دەدات بۆ وەڵامدانەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانە نوێیەکان بۆ ئەوەی بەهێز بمێنێتەوە.

گێزەر یارمەتی رێکخستنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت، هەروەها یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

ئەو ماددە خۆراکییانەی لە گێزەردا هەیە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدەن و تەندروستی پێست باشتر دەکەن، گێزەر ریشاڵی تێدایە کە رێگری لە تووشبوون لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەکات و تەندروستی رێخۆڵە باشتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی زەردێنەی هێلکە بۆ تەندروستی جەستە

lana

بۆچی لە زستاندا زیاتر هەست بە برسێتی دەکەیت؟

lana

خواردنی مەعکەرۆنی چ کاریگەرییەکی لەسەر جگەر دەبێت؟

lana