ئەمڕۆ سێشەممە، 17-12-2024، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماری تایبەت بە دۆسیەکانی جیابوونەوەی هاوسەران و هاوسەرگیری لە مانگی 11 لە عێراق بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئاماری مانگانەی تایبەت بە دۆسیەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراقدا بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، ” لە مانگی 11دا 26 هەزار و 88 هاوسەرگیریی نوێ هەبووە“.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هاوکات ژمارەی دۆسیەی جیابوونەوە گەیشتە 5 هەزار و 734 حاڵەت، واتە ڕۆژانە 191 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق ڕوودەدات، بەمەش زیاتر لە 7 حاڵەت لە کاتژمێرێکدا. بەمەش بەراورد بەمانگی 10 ڕێژەکە زیادیی کردووە“.
ڕۆژی دووشەممە، 18-11-2024، بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، 34951 گرێبەستی هاوسەریی لە عێراق کراوە، هەروەها ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانیش بۆ هەمان مانگ 6696 حاڵەت بووە.
هەر بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، 5462 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، کە 1508 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، هەروەها زۆرینەی جیابوونەوەکان لە سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە، 698 جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە.