ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا: ئەوەی لەسووریا بینیم، پێشتر دیمەنێکی لەو شێوەیەم نەبینیوە

 

ستیڤن ڕاپ، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا کە تایبەتە بە پرسەکانی تاوانەکانی جەنگ، ئاشکرای کرد، بەڵگەی دەرهێنراو لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە سووریا، ئامێرەکانی مردن ئاشکرا دەکات، کە لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە بەڕێوەدەبرا.

ستیڤن ڕاپ، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا بووە تایبەت بە پرسی تاوانەکانی جەنگ و لە نووسینگەی دادوەری تاوانەکانی جیهانییش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاری کردووە.

ڕاپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکان، لە ساڵی 2013ەوە زیاتر لە 100 هەزار کەس ئەشکەنجەدراون و کوژراون”.

ڕاپ لە کاتی سەردانیکردنی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە شارۆچکەکانی قوتەیفە و نەجها لە نزیک دیمەشق گوتی: “پێشتر دیمەنێکی لەو شێوەیەم نەبینیوە جگە لە سەردەمی نازییەکان.”

ڕاپ، لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی سووریا بۆ بەڵگەنامەکردنی تاوانەکانی جەنگ و ئامادەکاری بۆ ئەگەری دادگاییکردن کاردەکات، دەشڵێت: “ئەم سیستەمە ئامێرێکی گەورەی کوشتن بووە لەژێر چاودێری دەوڵەتدا.”

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرنج دەخاتە سەر دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن و تێوەگلان لە تاوانەکان بەرامبەر بە زیندانییەکانی سووریا، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کارەساتانە ئاشکرا دەکات کە لەناو ئەو زیندانانەدا کراون و لیستی نهێنی هەزاران ناو ئاشکرا دەکەن کە گومانی تێوەگلانیان لە تاوانی گەورە لە سووریادا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی شەش بارمتە لە غەززە دۆزرانەوە، یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكییه‌

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ داره‌توو جێبه‌جێ ده‌كات

سەڵاح