zagros news agency

جامی کیشوەرەکان.. ریال مەدرید شکستی بە پاچۆکای هێنا و بووە پاڵەوان

لە یاری کۆتایی جامی جیهانی کیشوەرەکان، هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاچۆکا لە یاریگای لوسەیل ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە کۆتاییدا ریال مەدریدی ئیسپانی بووە پاڵەوان کاتێک یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە پاچۆکای بردەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لەو تایمە کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای یانەی مێرنگی بوو،

لە ئەنجامی هێرشێکدا کیلیان ئێمباپێ بە ئاسیستێکی ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی یەکەم لە خولەکی 37دا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 53دا یانەی شاهانە توانی گۆڵی دووەم لەڕێگەی ڕۆدریگو تۆماربکات، دوای ئەوە ئەنشلۆتی هەریەکە لە ئێمباپێ و کاماڤینگای بردە دەروەی یاریگا،

دوای ئەوەش لایەنەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ریال مەدرید هەژمارکرد و لە خولەکی 84دا ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە ریال مەدرید بووە پاڵەوانی جامی کیشوەرەکان بۆ ساڵی 2024.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ئەگەری جەنگەوە هیندستان داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئێران جێ بهێڵن

سەڵاح

گۆڤاری فۆربێس: ڕۆڵی هه‌ولێر وه‌ک ناوه‌ندی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌ داعش

سەڵاح

زاگرۆس هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كادیرو ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌خاته‌روو

سەڵاح