ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و بە ئاسانی بردیەوە

لە یارییەکانی گەڕی 17ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کریستال پالاس.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە پالاسی خاوەن یاریگا بهێنن.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 6دا، گابرێل خیسوس دەرگای گۆڵکردنی کردەوە و گۆڵی یەکەمی گەنەرزی تۆمارکرد، بەڵام تەنیا دوای پێنج خولەک ئیسمائیلا سار گۆڵی بەرامبەر خاوەن یاریگای تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە ئارسناڵ چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر تاکو لە خولەکی 38دا کای هاڤێرتز گۆڵی سێیەمی بە ناوی خۆی نووسیەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا یانەکەی ئارتێتا بەهەمان شێوە گەرانەوە نێو یاریگا و مارتێلینێ لە خولەکی 60 گۆڵێکی تری تۆمارکرد، هەرچەندە کریستال پالاس دوای ئەو گۆڵە گۆڕانکاری بە پێنج یاریزانی کرد بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو و دیکلان رایس گۆڵی پێنجەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بووە خاوەنی 33 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە، پالاسیش 16 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێده‌كات

سەڵاح

کرێی خانوو لە تاران دوو ئەوەندەی خۆی زیادی کردووە

یاسین