zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس سەرکەوتنێکی زەحمەتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمارکرد

لە دوا یاریی ئەمشەوی هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی مونزا.

 

لە کۆتاییدا یانەی خانمە پیرەکە توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە لە مونزا بباتەوە.

 

ئەنجامەکەی گێمی یەکەم ناونیشانی ئەم یارییە بوو، کاتێک یۆڤانتۆس دەستپێشخەری گۆڵی کرد و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 14 و 39دا لە ڕێگەی یاریزانان وێستون ماکینی و نیکۆلاس گۆنزالێس تۆمارکرد،

خاوەن یاریگاش گۆڵێکی تۆمارکرد لەلایەن یاریزان ساموێل برێندیلی لە خولەکی 22 دا.

 

لە گێمی دووەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی گێمی یەکەم کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی یۆڤانتۆس بووە خاوەنی 31 خاڵ و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت، مونزاش بە دە خاڵ لە پلەی کۆتاییدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کابینەی سەرۆکایەتیی تورکیا یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی بەڕێوەبرد

سەڵاح

لە دوو شوێنی هەرێمی کوردستان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە هاووڵاتییان

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین