ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26- 12- 2024

کەش / لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی ، لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت. لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەراست روولەناوچەکەمان دەکات ،دەستپێکى کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى دهۆک دەبێت لەکاتەکانى ئێوارەدا .

بەگشتى لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکان بە نمەبارانى کەم دەبارێت لەشەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان ،باران بارین بۆ ئەمرۆ رۆژى پێنج شەممە لەکاتەکانى شەودا بەشێوەى نمە بارانى پچڕپچڕو هەندێ ناوچەبارانى مامناوەند دەبێت و لە ناوچەشاخاوییە بەرزە سنووریەکان و لووتکەى شاخەبەرزەکان لەدرەنگانى شەودا کەمێک بەفرى دەبێت  .

 

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ

مەوداى بینین / 8 – 9  کم  دەبێت.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

 

 

سبەی هەینی     27- 12- 2024

کەش/ ئاسمان بەگشتى هەوری تەواو دەبێت ، کاریگەرى  شەپۆڵى باران بارین لەسەرناوچەکەمان زیاددەکات و سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەتایبەت لەکاتەکانى دواى نیوەرۆى ڕۆژى هەینى باران بارین بەشێوەى بارانى مامناوەندو هەندێ ناوچە لێزمەبارانى پچرپچردەبیت بەتایبەت لەبەشێک لەسنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین .هەندێ کات بەتایبەت لەکاتەکانى شەوى هەینى خێرایی با زیاددەکات و لەهەندێ کات بۆ سەرووى 40کم لەکاتژمێرێکدا دەبێت ،هەورە تریشقە لەکاتى بارانى بەلێزمەدەبێت و پلەکانى گەرما بەنزیکەیی     (4-6) پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات .

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 25 – 35  )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە( 4-6)پلە بەبەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  6 – 8  کم  دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 14

سلێمانی : 12

دهۆک : 13

زاخۆ  : 14

هەڵەبجە : 13

کەرکوک : 15

سۆران : 12

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 15

 

 

بەشی پێشبینی

2024-12-26

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا كرد

دڵشاد

رێژەی هەژاری لە عێراق بەرز دەبێتەوە

یاسین

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای دیپۆڕتکردنەوەی پەنابەران دەکات

یاسین