ئەمڕۆ پێنجشەممە (26ى 12ى 2024)، حەمید شەتری، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق، وه‌ك نوێنه‌رى سەرۆک وەزیرانی عێراق له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌ك له: ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، و ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا، كۆ بووه‌وه.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتى عێراق له لێدوانێكدا بۆ میدیاى فه‌رمى عێراقی، ڕایگه‌یاند: “شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا، کۆ بووه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، شاندە عێراقییەکه پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سووریا و مەرجەکانی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.
ئه‌م شانده‌ى عێراق، یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی دیپلۆماسى فه‌رمى و ئاشكرایه له نێوان حكوومه‌تى عێراق و ئیداره‌ى نوێی سووریا له دواى ڕووخانى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له 8ى 12ى 2024.