ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پاره‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كه‌م ده‌بێته‌وه‌

بەرپرسێکی مۆلیده ئەهلییەکان ئاشکرای دەکات، گۆڕانکارییەک لە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە کراوە و دەشڵێت: “پارەی مانگانەش بەهۆیەوە کەم دەبێتەوە، خەڵکێکی زۆر لەگەڵ کەمکردنەوەی کاتژمێرەکان بوون، بەتایبەت بەیانیيان.”

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر،  ڕایگەیاند: “لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا گۆڕانکارییەک لە خشتەی پێدانی مۆلیدەکان کراوە، لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆوە بۆ کاتژمێر هەشتی بەیانی لە هەر كاتێكدا كارەبای نیشتمانی نەبێت، مۆلیدە ئەهلییەكان کارەبا بە هاووڵاتییان دەدەن، لە كاتژمێر هەشتی بەیانییش تا 1 ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت، كارەبای مۆلیدەش نابێت.”

گوتیشی: “بەڵام لە ڕۆژانی پشوو لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆوە بۆ کاتژمێر شەشی بەیانی دەبێت، لە شەشی بەیانییەوە تا 1ی نیوەڕۆ ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت، كارەبای مۆلیدەش نابێت.”

ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی بەرنامەکە، لەو کاتانە کارەبای نیشتمانی نەبێت، مۆلیدەکان کارەبا دەدەنە هاووڵاتییان.

قارەمان مەولوود، گوتیشی: “هەندێک لە کاتژمێرەکانی کارەبا کەم دەبنەوە و پارەی مانگانەش بەهۆیەوە کەم دەبێتەوە، خەڵکێکی زۆر لەگەڵ کەمکردنەوەی کاتژمێرەکان بوون، بەتایبەت بەیانییان، بۆیه ئەوەی کراوە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە.”

نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردوو (مانگی 2ی 2024) كەمترینی 12 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 17 هەزار و 500 دینار بوو.

 

شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕۆژی یەكشەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەندرێ

سەڵاح

ئیسڕائیل دەڵێت مەرجەکانی حەماس واقیعی نین، پلانی هێرشکردنە سەر رەفەحیشی پەسەند کرد

سەڵاح

ئه‌مڕۆ كۆتا وادەی وەرگرتنی تانەکانه‌ له‌ ئەنجامی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

سەڵاح