zagros news agency

داهاتی کاسبکارانی پارێزگای سنە نیوه‌ی داهاتی پارێزگاکانی دیکەی ئێرانە 

 

سەرۆکی ژووری ڕێکخراوە پیشەییەکانی شاری سنە دەڵێت، داهاتی کاسبکارانی بازاڕی سنە نیوەی داهاتی بازاڕی پارێزگاکانی دیکەی ئێرانە.

“شەهاب ناسری” سەرۆکی ڕێکخراوە پیشەییەکانی شاری سنەی روژهەڵاتی کوردستان، بە نێوەندەکانی هەواڵی ئەم پارێزگایەی ڕاگەیاندووە، سەرباری ئەوەی پیشەسازیی مۆدێرن لە شاری سنە زۆر لاوازە و زۆرینەی خەڵک لە بازاڕدا خەریکی کاسبین، بەڵام هەر خۆیان سەرمایەی کارەکانیان دابین دەکەن و ڕەوتی پێدانی قەرز و هاوکارییە داراییەکانی حکومەت بۆ خاوەن پیشان زۆر خاوە.

سەرۆکی ڕێکخراوە پیشەییەکانی شاری سنە دەڵێت لە کاتێکدا، نزیکەی ٩٠ هەزار مۆڵەتی کار بۆ کاسبکارانی سنە دەرکراوە، ١٠ هەزار کەسێکیش بێ مۆڵەت لە بازاڕدا کار دەکەن.

شەهاب ناسری، ئاماژەی بەوەش کردووە، کرێی دووکان تەنانەت لە شوینەکانی درەوەی چەقی بازاری شارەکانیش گرانە و باجی حکومەتیش بۆ کاسبکاران بارگرانییە و ناتوانن کرێی دووکان و باجی حکومەت بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانی: %95ی هاووڵاتییان لە پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆمارکراون

گوران

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2397 دۆلار

سەڵاح

هێزەکانی ئاسایشی سووریا قەدەغەی هاتووچۆیان لە حومس درێژ کردەوە

سەڵاح