ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمساڵ به‌به‌های پێنج ملیار و 141 ملیۆن دینار پڕۆژە لە بنەسڵاوە جێبەجێكراون

تەنیا لە ساڵی 2024دا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە گوژمەی (5 ملیار و 141 ملیۆن و 475 هەزار)دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و داهاتی شارەوانی بەپێی پلانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە ژمارەیەك پرۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانی و ئاوەڕۆ و سەوزایی جێبەجێكراون.

پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی ناوخۆ و سەرەكی، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و بۆیەكاریی شەقام و شۆستە، هەروەها بایەخدان بە دوورگە ناوەندی و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەوانی.

ناو و گوژمەی پرۆژەكان:

پڕۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەم لە سەنتەری لاوان، بازاری سەرەکیی بنەسڵاوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگەى هەولێر، بە گوژمەی (١،٦٠٠،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (٤٨،٩٠٠،٠٠٠)دینار.

پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگە بە گوژمەی (٥٠،٢٠٠،٠٠٠)دینار.

پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی گوندی گەڕەسۆر لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (١٥٢،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکانی بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی(٨٧،٤٠٠،٠٠٠)دینار.

پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە نێوان ئاڵتوون ستی و هیران ستی لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (٢٢،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەسۆر لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی(١٠٧،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

خاوێنکردنەوە و سەوزکردنی دەروازە و شەقامە سەرەکییەکانی بنەسڵاوە لەسەر پێشینەی شارەوانی بەگوژمەی(٩،٣٧٥،٠٠٠)دینار.

بۆیەكردنی دووسايدى ئاڵتوون لەسەر پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی(٤،١٠٠،٠٠٠) دینار.

سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر داهاتی پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی(٣،٥٠٠،٠٠٠)دینار.

دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی تەعجیل بە هاوکاری تيمى ئامێرەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام بۆ شوقەی شەهیدان لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی(٥٧،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

دروستکردنی شەقامی دووساید لە ئاوێنەی شار بۆ شوقەكانی شەهیدانی شەڕی داعش لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)دینار.

No photo description available.

May be an image of 6 people, street and road

May be an image of 2 people and road

May be an image of 1 person and text

No photo description available.

May be an image of 2 people and text

No photo description available.

May be an image of 2 people

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانی دژی داعش لە سووریا بنکەی چەکدارانی ئێرانی تۆپ‌باران کرد

سەڵاح

هه‌وڵه‌كانى حه‌لبووسى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شكست ده‌هێنێت

سەڵاح

به‌تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچانی ئێزدی، سزای له‌ سێداره‌دان بۆ ھاوسەری ئەبو بەکر بەغداد ده‌رچوو

سەڵاح