zagros news agency

‏‎ئاکرێ… لە رووداوێکی هاتووچۆدا دایک و کچێک گیانیان لە دەستدا

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا دووکەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکێش بە سەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراوە.

نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای نێوان بەردەرەش و باشیک لە نزیک گوندی دووبەردان، لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک دووکەس گیانیان لە دەستدا کە دایک و کچێک بوون.

ھەروەھا نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە شووفێری ئۆتۆمبێلەکەش کە کوری هەمان ئەو ئافرەتە بوو کە گیانی لە دەستدا بە سەختی بیریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراوە و لە ژێر چاودێری چردایە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (٥٠) یەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە

سەڵاح