ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مووچە و شایستەی دارایی دەیان هەزار کارمەندی سەرژمێریی گشتی دابەش دەکرێت

 

بەرپرسێكی باڵای سەرژمێری، زانیاریی نوێ لەبارەی خەرجکردنی مووچە و شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێریی گشتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: “27 هەزار کارمەندی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، جگە لە مووچە، شایستە دارایی خۆراک و خولی ڕاهێنان و هاندانیش وەردەگرن.”

مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “دەستەی ژمێریارییمان ماوەی دوو هەفتە لە بەغدا بوون، شایستەی دارایی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژانی سەرژمێریی تەواو بووە و پشووی بەسەردا هات، بۆیه ئێمەش چاوەڕوانین بنێردرێت و دابەش دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “لە مانگی هەشتەوە زیاتر لە 700 مامۆستا، کە ئەرکیان ڕاهێنانی کارمەندان بوو، مانگانە مووچەی خۆیان پێ دراوە، بۆیه ئەوانە رۆژانی سەرژمێرییش مووچە و شایستەی خۆیان وەردەگرن.”

مەحموود عوسمان ئاشکراشی کرد: “بەگشتی 27 هەزار کارمەندی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان مووچە و شایستەی داراییان هەیە.”

سەبارەت بە وردەکاریی شایستەکانیان گوتی: “مووچەی مانگانە و شایستەی خۆراک و شایستەی خولی ڕاهێنان و شایستەی هاندانیان بۆ خەرج دەکرێت، مووچەکەش جێگیرە و 250 هەزار دیناری مانگانەیە.”

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان ڕوونیشی کردەوە، بەگشتی لە تەواوی عێراق 150 هەزار کارمەند شایستەی داراییان هەیە، گوتیشی: “تەمویلی پارەکە لە لایەن دارایی دەرچووە و ئێستا لە لای وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵییه و چاوەڕوانین شایستەی کارمەندان بەمنزیکانە خەرج بکرێت، ئەو کات ئێمەش بەفەرمی کات و شوێنی دابەشکردن بڵاو دەکەینەوە و هەموان ماف و شایستەی خۆیان وەردەگرن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

بانکی ناوەندیی ئێران و چەند بانکی دیکەی ئەم وڵاتە هاک‌کراون

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ چەند شوێنێكی فرۆشتنی سیمكارت دادەخات

یاسین