zagros news agency

لە سووریا ١١ کەس به هۆی هێرشی ئسیرائیل بۆسەر کۆگای تەقەمەنی کوژران

تەقینەوەیەکی بەهێز، ئەمڕۆ (یەکشەممە)، کۆگایەکی چەکی سەر بە حکومەتی پێشووی سوریای لە نزیک شارۆچکەی پیشەسازیی “عەدرا” لە دەوروبەری دیمەشق وێران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی “چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا”، ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە گەیشتووەتە ١١ کەس کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنی بوون و هەوڵەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان و لابردنی داروپەردووە بەردەوامە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێری “العربیە”، شایەتحاڵان ڕایانگەیاند: دەنگی ئەم تەقینەوە بەهێزە لەگەڵ ئامادەبوون و فڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ناوچەکەدا هاوکات بووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی تەقینەوەکە پڕ بووە لە چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆری وەک تفەنگ و هاوێژەری ئاڕپیجی.

سەرچاوە سەربازییەکان بە العربیەیان ڕاگەیاندووە پێدەچێت ئەم تەقینەوەیە بەهۆی هێرشێکی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا بووبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

هه‌ركییه‌كان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌: پیلانگێری یه‌كێتی شكستی هێنا كاتی حه‌ق و حسابه‌ له‌گه‌ڵیان

سەڵاح

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: ڕێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەرامبەر ئەوانەی ڕێگریی لە پرۆژەی هەژماری من دەکەن

یاسین