ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئافرەتێک دوای لابردنی ٨ ئەندامی لەشی بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بوو

ئەوە ئافرەتە بەریتانیاییەی دوای دۆزینەوەی جۆرە شێرپەنجەیەکی دەگمەن، هەشت ئەندامی لەشی لابراوە، ئێستا ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ سەر کارەکەی.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت نووسیویەتی: “فای لویس، خەڵکی شاری هۆرشام لە ڕۆژئاوای ساسێکس، دوای ئەوەی پزیشکان لە ساڵی ٢٠٢٣ گرێیەکیان لە “ڕیخۆڵە کۆرە”یدا دۆزیەوە، دەستی کرد بە پلاندانان بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنی خۆی. بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکی گەورە، ئەو دەڵێت لە شێرپەنجە پاک بووەتەوە و دەتوانێت وەک ڕێنیشاندەری گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی گاتویک بگەڕێتەوە سەر کارەکەی”.
ئەو دەڵێت: “بیستنی ئەوەی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە نەماوە، باشترین دیاریی لەدایکبوون بوو کە دەمتوانی وەریبگرم، لە کاتێکدا ساڵی پێشوو لەم کاتەدا دڵنیا نەبووم دەتوانم بگەڕێمەوە سەر کارەکەم .”
ئەم ئافرەتە، بە ڕادیۆی بی بی سی ساسێکسی گوت: “ئەم کارە زۆر ئاستەمە، بەڵام من عاشقی فڕینم و خۆشحاڵم گەڕاومەتەوە سەر کارەکەم.”
ئەو تووشی گرێی لینجی درۆزن بووە – جۆرە گرێیەکی دەگمەنە کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ماددەیەکی وەک جیلۆ لە سکدا. لەبەر ئەوەی گرێیەکەی تەقیبوو و خانە شێرپەنجەییەکان لە هەموو لەشیدا بڵاوببوونەوە، خاتوو لویس پێویستی بە نەشتەرگەرییەک هەبوو و لەم نەشتەرگەرییەدا هەشت ئەندامی لەشی لابران.
ئەندامە لابراوەکانی لەشی بریتی بوون لە سپڵ، کیسەی زەردە، ڕێخۆڵە کۆرە، هێلکەدان، منداڵدان، بۆرییەکانی فالۆپ، ناوک، ئۆمێنتۆمی گەورە و بچووک (کە گەدە و دوانزەگرێ بە ئەندامەکانی تری سک دەبەستێتەوە)، و بەشێک لە جگەر لەگەڵ پاککردنەوەی پەردەی سنگ و حەوز.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا، نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌كردوه‌

سەڵاح

دۆلار دابەزی

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە بە بردنەوەیێکی گرنگ هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین