ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل لە ترسی هێرشی ئێران لە ئامادەباشی دایە

میدیای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٥ی کانوونی دووهەم، بڵاویان کردەوە هێرتزی هالیڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، فەرمانی ئامادەباشیی تەواوی دەرکردووە و داوای لە هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو سیناریۆیەکی چاوەڕوانکراو ئامادە بن.
هالیڤی هۆی دەرکردنی ئەم فەرمانەی بە “ئامادەباشی لە بەرانبەر کردەوەی تێکدەرانەی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا” ڕاگەیاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیای ئیسرائیل، ئەم بڕیارە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان دەربارەی زیادبوونی قەیرانە نێوخۆییەکانی حکومەتی ئێران دوای زیان پێگەیشتنی گروپەکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی لە لوبنان و سووریا دراوە.
سەرچاوە ئاگادارە سەربازییەکان بە میدیاکانیان گوتووە کۆماری ئیسلامی لە بەرەبەری گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ڕووبەڕووی کێشەی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی، کێشەکانی ژێرخانی دابینکردنی وزە و ناڕەزایەتیی خەڵک بووەتەوە و لە وەها دۆخێکدا ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەم وڵاتە دژی ئیسرائیل زیادی کردووە.
بەپێی نووسینی میدیاکانی ئیسرائیل، سوپای پاسدارانی ئێران لەم دواییانەدا بۆ بنیاتنانەوەی هێزە‌کانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و بەتایبەت حیزبوڵڵای لوبنان، هەوڵی نوێی داوە.
سەرچاوە ئاگادارە ئەمنییەکان بە میدیاکانی ئیسرائیلیان گوتووە هاوسەنگی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چ لە ڕێگەی جموجۆڵی سەربازی و چ لە ڕێگەی بەرنامە ئابوورییەکانەوە لە گۆڕاندایە و ئەم گۆڕانکارییانە سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی لە دوورەدیمەنی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نیگەران کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی خانووبەرە

سەڵاح

ئەردۆغان: پەکەکە لە وەرگرتنی پێشوانیی نێودەوڵەتی بە ئەنجام نەگەیشتووە

یاسین