zagros news agency

هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لانیکەم ٢٢ کوژراوی لێکەوتەوە

 

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانونی دووهەم، بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ٢٢ فەلەستینی.

لە یەکێک لە هێرشەکاندا، خانوویەکی چەند نهۆمی لە گەڕەکی “شێخ ڕەزوان” لە غەززە کرایە ئامانج کە ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا.

هەروەها، هێرشێکی دیکە لە ناوچەی زەیتون  کوژرانی پێنج کەسی لێکەوتەوە. لە شاری “دێرەلبەلەح” لە نێوەڕاستی غەززە سێ کەس کوژران، و لە “جەبالیا” کە چەند هەفتەیە لەژێر عەمەلیاتی سەربازی ئیسرائیلدایە، چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەست دا.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری لە پێناو دامەزراندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس زیاد کردووە. ڕۆژی سێشەممەش، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ٢٤ فەلەستینی. لە دوو هێرشی جیاواز بۆ سەر کەمپە‌کان لە ناوچەی “مەواسی” لە نزیک “خان‌یوونس”، ١٨ کەس لەوانە چەندین ئافرەت و منداڵ گیانیان لەدەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای لوبنان ٢٠ هاوڵاتیی سووریایی لە خنکان ڕزگار کرد

سەڵاح

ئەمریکا لە پشت‌گیری‌کردنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت

یاسین

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

سەڵاح