zagros news agency

سيلڤستر ستالۆن یەکێک لە سەختترین تاقیکردنەوەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات

ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی سيلڤستر ستالۆن یەکێک لە سەختترین تاقیکردنەوەکانی پێش ناوبانگی گێڕایەوە، کاتێک وردەکاری دەستبەسەرکردن و ڕاگرتنی لە نیویۆرک لە حەفتاکاندا ئاشکرا کرد و لە دۆسییەی یادەوەرییە نوێیەکانی بە ناوی “The Steps” باسی لەم ڕووداوە کرد.

 

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، قۆناغی سەرەتایی ژیانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەخۆوە بینی کە بە دەوەردانی پۆلیس و گواستنەوەی بۆ گرتووخانە کۆتایی هات.

 

سيلڤستر ستالۆن کە تەمەنی 80 ساڵە، ڕوونی کردەوە، ڕووداوەکە لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە فرۆشگاکانی خواردن لە شاری نیویۆرک روویدا، پاش ئەوەی تووشی دەمەقاڵە بوو لەگەڵ یەکێک لە کرێکارانی کۆکردنەوەی پاشماوەکان، کە هەڕەشەی لێکرد و بە توندی پاڵی پێوەناوە. ئەوەشی خستە ڕوو، ڕووبەڕووبوونەوەکە پەرەی سەند پاش ئەوەی ناچار بوو بەرگری لە خۆی بکات بە بەکارهێنانی چەکوشی گۆشت و چەقۆیەکی تیژ، پێش ئەوەی پۆلیس دەوەردات و هەردوولایان دەستبەسەر بکات.

 

ستالۆن بۆ ماوەی هەفتە و نیوێک لە زیندانێکی پڕ لەتاوانباردا ماوەکەی بەسەر برد، پێش ئەوەی دادوەر بڕیاری ئازادکردنی دەرکات، و لەو بڕوایەدایە کە ئەو قۆناغە هۆشدارییەک بوو بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە چەمکی ئازادی و لێکەوتەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامانی باندێکی سپی‌کردنەوەی پارە دەستگیر کران

یاسین

لیڤه‌رپول هه‌نگاوێك له‌ ئه‌لۆنسۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌

یاسین

ئەمریکا داوای لە کارمەندەکانی حکومەت کردوە کە ئەپی WhatsApp بەکارنەهێنن

یاسین