ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ لاهاى.. بۆ ئازادكردنى گیراوه‌ سیاسییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان له‌ زیندانه‌كانى په‌كه‌كه‌ خۆپیشاندان ده‌كرێت

 

بۆ ئازادكردنى ئه‌و گیراوانه‌ سیاسیانه‌ى له‌ زیندانه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستانن و له‌ لایه‌ن گرووپه‌كانى سه‌ر به‌ (په‌كه‌كه‌)ـه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و به‌ندن، خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م باره‌گاى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ لاهاى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیاره‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ، له‌به‌رده‌م باره‌گاى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شارى لاهاى له‌ هۆڵه‌ندا، چالاكانى كورد و ئازادیخوازان خۆپیشاندانێك بۆ ئازادكردنى ئه‌و گیراوه‌ سیاسییانه‌ى له‌ ڕۆژئاواى كوردستان له‌ لایه‌ن گرووپه‌كانى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ گیراون، به‌ڕێوه‌ بچێت.

پێش نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌ و له‌ كۆتایی ساڵى ڕابردوو، به‌شێكی زۆر لە بنه‌ماڵه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه‌ كه‌س و كاریان له‌لایه‌ن گرووپەکانی سەر بە په‌كه‌كه‌ زیندانی و بێسه‌روشوێن كراون، داوای چاره‌نووسی رۆڵەکانیان كرد.

هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، ده‌یان سه‌ركرده‌ و ئه‌ندام و چالاكوانانی ئه‌نه‌كه‌سه‌یان ڕفاندووه‌ و تاكوو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەزەحمەت یاری دێربی لەبەڕژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە

یاسین