ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست رادەستی حەماس ناکاتەوە

سەرچاوەیەکی حکوومیی ئیسرائیلی ئێوارەی دووشەممە گوتی: ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار، رێبەری کوژراوی حەماس وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوان لە چوارچێوەی ئاگربەستدا ڕادەستی حەماس ناکاتەوە.
پێشتر میدیا عەرەبییەکانی ئەلعەرەبییە و ئەلحەدەس بڵاویان کردبۆوە، حەماس لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەستدا داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی سینواری کردووە.
بەپێی راپۆرتی جێروزالێم پۆست، سەرچاوە ئیسرائیلییەکە ڕایگەیاند: “ئیسرائیل تەرمی سینوار، ئەم داڕێژەری تیرۆریزمە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکە ڕادەستی حەماس ناکاتەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوتبووی: “ئێمە لە بەرەبەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئاگربەست داین و من چەندین مانگ پێش ئێستا بە وردەکارییەوە پێشکەشم کرد و ئێستا خەریکە دێتە دی.”
بایدن هەروەها گوتبووی: چوارچێوەیەکی ڕوون بۆ ئازادکردنی بارمتەکان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەنگلادیش… لە چەند رۆژێكی خۆپیشاندانەكاندا 300 كەس كوژران

سەڵاح

ڕیشی سوناک: سەرۆکی پارتی کرێکاران مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات

یاسین

ئێران.. خێزانی كرێكاران و خانەنشینان كەوتوونەتە خوار هێڵی هەژارییەوە

سەڵاح