ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێ

 

 

ئەمڕۆ دوو شەممە   20 – 01 –  2025

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو  دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان وەهەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا وە لەناوچە سنوورییەکانی باکوورو رۆژهەڵات رێژەکەی زیاتر دەبێ. لەشاری سلێمانی پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێ بۆ ماوەیەکی کورت خایەن,  لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان پاشان لەکاتەکانی درەنگدا کاریگەری کۆتاى دێت ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.

پلەکانی گەرما /  بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە (6 – 7 ) پلە وە لەناوچە شاخاوییەکان (8 – 10 ) نزم دەبێتەوە .  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە, شایانی باسە لەکاتەکانی درەنگ لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێ.

ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبیت (10 –  20) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت . لەناوچە شاخاوییەکان لەنێوان (4 – 5) کم دەبێت

 

 

 

سبەی شەممە  21- 01 –  2025

کەش / ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان وە هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوو.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (4 – 6) پلەى سیلیزى بەراورد  بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت (5–  15 ) کم/ک

مەوداى بینین / لەکاتەکانی بەیانی زوو کەمتر لە 5 کم دەبێت پاشان بەرز دەبێتەەوە بۆ ( 7 – 9 ) کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   9 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  11 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -3  پلەى سیلیزى

سۆران: 7 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 12 پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى    20- 01- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

سەڵاح

حەوت سووری لە بەغدا دەستگیر کران

سەڵاح

کاندیدێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئەمریکا داوای ترەمپی ڕەت کردەوە

یاسین