zagros news agency

لەتیف ڕەشید: هۆکاری کێشەکانی بەغدا و هەولێر نەبوونی یاسای نەوت و غازە

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، نەبوونی یاسای نەوت و غازە.
لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدارێکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، گوتی: هێرش و چالاکیی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، بەهۆی دەستوەردانی ڕاستەوخۆی حکوومەتی عێراقەوە ڕاوەستاون.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوە کرد “هۆکاری کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، نەبوونی یاسای نەوت و غازە، دەیانەوێت لەم خولەی پەرلەمان یاسای نەوت و غاز دەربکرێت بۆ ئەوەی چارەی بنەڕەتی ئەم کێشەیە بکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق دەشڵێت؛ عێراق، لە دۆخی سووریا و ئەگەری سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی لەو وڵاتە نیگەرانە، بەغدا لەگەڵ ئەوەدایە کێشەکانی نێوان هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا چارە بکرێت، چونکە هەسەدە هێزێکی گەورە و کاریگەری سووریایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

یاسین

کۆمپانیای سناپ چات هەلگرتنی وێنەو ڤیدۆ دەکات بە پارە

یاسین

عه‌لی زه‌یدی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو فەرەنسا و ئەڵمانیا بەڕێکەوت

سەڵاح