ئەمشەو ، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت بەو هەموارەی لە پەرلەمانی عێراقە لەباره‌ی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تێپه‌ڕێندرێت.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو شاندی هاوبه‌شیی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسیان له دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه.

