zagros news agency

وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئەسەد خۆی ڕادەست کرد

 

“محەمەد شەعار” وەزیری نێوخۆی پێشووی سووریا، خۆی ڕادەستی ئاسایشی گشتیی سووریا کرد.

محەمەد شەعار کە لە ساڵی ٢٠١١ و هەتا ٢٠١٨ وەزیری نێوخۆ بوو، ئەمڕۆ خۆی ڕادەستی ئاسایشی گشتیی سووریا کرد.

شەعار، لە کەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاندبوو،  ئەو بە ڕەزامەندیی خۆی خۆی ڕادەست کردووە.

گوتیشی شانەی قەیرانی سووریا کە ئەویش ئەندامی بوو لە دەستپێکی شۆڕشی سووریا فەرمانی بەکارهێنانی توندی و تیژیی نەدابوو و هەروەها دەڵێت ویژدانی من ئاسوودەیە و هیچ تاوانێکم نەکردووە کە لەسەری  سزا بدرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار قاچاخچیی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر سنووری ئوردن – سووریا كوژران

سەڵاح

سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: نابێت ڕێگە بە ڕووسیا بدرێت ئێران وەک کارت بەکاربهێنێت

سەڵاح

‎خسرۆ هەركی : سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە نەک لایەنێکی دیاریکراو

گوران