ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشى پێشبینیکراوى ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌

 

ئەمڕۆ شەممە   08- 02 –  2025

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی. هەروەها لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارینمان دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم  دەبێتەوە (2  -3  ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

ئاراستەی با / باشووری رۆژهەڵات دەبێت.

خێراى با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 –  20) کم/ک لە رۆژهەڵاتی هەرێم هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت و لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ  ( 4 – 6 ) کم.

سبەی یەکشەممە  09- 02 –  2025

کەش/ بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .

ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.

خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10– 20  ) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   7پلەى سیلیزى

دهۆک     : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 8  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -1  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 13 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى    08- 02 –  2025

May be a graphic of map and text

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای رووداوی تەقینی باڵۆنەكان لە هەولێر چەندان كارگەی نایاسایی داخران

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

یاسین

حكوومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمیی لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە راگەیاند

سەڵاح