فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێـمی کوردستان بڵاوی كردەوە: “لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان،لە ساڵی 2024دا 11 ههزار و 791 کارتی زەوی بۆ سەنەد گۆڕیوه و تاپۆ كراون و سەرجەم مامەڵەکانیانی تەواو کردوون.”
ئەوەش هاتووە: “نزیکەی دوو ههزار و 711 نەخشەی (کادسترۆی) تایبەت بە پارێزگهی دهۆک داناوە، لەسەر بەرنامەی ( G.I.S) و بەردەوامیشە، سکانکردنی 148 تۆماری هەمیشەیی کە زیاترە لە 59 هەزار مامەڵەی ڕەفتارکاری ناولێنانەوە (ڕینهیمكردن)، 228 تۆماری هەمیشەیی، کە زیاترە لە 100 هەزار مامەڵەی ڕەفتارکاری و موناقەلەکردنی 167 تۆماری هەمیشەیی.”
ئاماژەی بەوەش داوە، کۆی گشتی سەرجەم مامەڵەکان و کارە خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کودستان لە 2024دا، گەیشتووهته ملیۆنێك و 773 ههزار و 513 مامەڵە و لەو ژمارەیە ملیۆنێك و سێ ههزار و 733 مامهڵهی فرۆشتن، بەموڵکردن و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز بووە.
ئاشكراشی كردووە هەروەها 30 فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بەئەلیکترۆنی کراون و سەرجەم تۆمارە کەسییەکان و تۆمارکردنی گلدانەوە لە فەرمانگەکان، بەئەلیکترۆنی کراون، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەن موڵک و ئەو کەسانەی کە نیشانەی گلدانەوەیان لە بەرژەوەندی دانراوە.